بنەماڵەكەمان خۆی بە خاوەنی یەكێتی دەزانێت و دوای رووداوەكەش بەردەوام لەگەڵماندا بوون

بنەماڵەی شەهید فرسەت مەلەكی پەیامێك بڵاودەكەنەوە و رایدەگەیەنن، “نامانەوێت هیچ كەس و لایەنێك تاوانبار بكەین، چاوەڕوانی هێزە ئەمنییەكانین بۆ ئاشكراكردنی رووداوەكە و بكەرانی، جەختدەكەنەوە كە خۆیان بە خاوەنی یەكێتی دەزانن و دوای رووداوەكەش بەردەوام یەكێتی پشتیوانیان بووە”.

لە پەیامەكەدا هاتووە، “لە بەرامبەر پەرۆشیی نواندن و بەشداریكردنتان لە رێوڕەسمی بەخاكسپاردن و ڕۆژانی پرسەی شەهید كاكە(فرسەت مەلەكی) بەناوی بنەماڵەكەمانەوە سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاراستەی خزمان و دۆستان و لایەنە حزبی و حكومی و فەرماندەكان و مامۆستایانی ئایینی و كەسایەتی و پیاو ماقولان و گەنجان و لاوان دەكەین كە لەدوای تیرۆركردنی كاكە (فرسەت مەلەكی) لەسەر قەبران و لەپرسەكەدا لەگەڵمان بوون، هەروەها سوپاس و پێزانینمان ئاڕاستەی ئەو دۆست وخزم و كەسانەی دوورە وڵات و ئەوانەی بە تەلەفۆن و بە نامە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هاوخەممان بوون هاوپرسەیی و هاوخەمیی هەموو لایەكتان كەمێك باری ئەو خەمەی سەرشانمانی سووكتر كرد”.

دەشڵێن، “داوا لە هێزە ئەمنییەكان دەكەین هەوڵەكانیان لەپێناو دۆزینەوە و ڕادەستكردنی تۆمەتباران بە یاسا چڕبكەنەوە و رێگا نەدەن بكەرانی ئەم كردەوە تیرۆریستییە بەبێ سزای یاسايی تێپەڕن، “دەمانەوێت ڕوونی بكەینەوە كاكە (فرسەت مەلەكی) هیچ جۆرە كێشەیەكی سیاسی و كۆمەڵایەتی و كەسی لەگەڵ هیچ كەس و لایەك نەبووە، بە داخەوە لەسەرەتای رووداوەكە چەند كەناڵێك هەوڵی بەلارێدابردنی بابەتەكەیاندا، بەڵام ئێمە وەك بنەماڵەی شەهید فرسەت مەلەكی ئامادەنەبووین لێدوان بۆ هیچ كەناڵێك بدەین، ئێمە نامانەوێت هیچ كەس و لایەنێك تاوانبار بكەین، چاوەڕوانی هێزە ئەمنیەكانین بۆ ئاشكراكردنی رووداوەكە و بكەرانی”.

هەر لە پەیامەكەیاندا هاتووە، “بنەماڵەكەی ئێمە خۆی بە خاوەنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەزانێت و لەدوای رووداوەكەشەوە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و مەڵبەندی 24ی رێكخستنی راپەڕین بەردەوام لەگەڵماندا بووە و ئامادەیی هەموو جۆرە پشتیوانی و هاوكارییەك بوون ‎سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاڕاستەی یەكێتی و مەڵبەندی 24 ی رێكخستنی راپەڕین دەكەین بۆ خەمخۆری بەپەرۆشیان بۆ رووداوەكە.

بابەتی پێشتر

خواردنگەیەك لە دهۆك داخرا كە چۆلەكەی مرداربوو لەناو مەنجەڵی شۆرباكەیدا دۆزرابووەوە

بابەتی دواتر

بۆ وەرگرتنی ئۆتۆمبێل بە قیست مەرجێك بۆ مامۆستایان دانرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونێلی دەربەندیخان داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت بەهۆی رژانی ڕۆنی ڕەشەوە لەناو تونێلی دەربەندیخان تونێلەكە داخرا و شۆفێران وەكو رێگای جێگرەوە…
Total
0
Share