خورماتوو.. هاوڵاتییەك بەهۆی تەقینەوەوە شەهیدبوو

ئەو هاوڵاتییە كوردەی خورماتوو كە بەهۆی تەقینەوەیەكەوە برینداربوو، گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، كاتژمێر 03:30 خولەكی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 29ی كانونی دووەم، بۆمبێكی لكێندراو بە ئۆتۆمبیلێكی جۆری تۆیۆتا كرۆلادا لە خورماتوو تەقیوەتە، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبیلەكە برینداربووە كە هاوڵاتییەكی كوردە بە ناوی محەمەد عەباس ڕەزا.

پەیامنێرمان لە گەرمیان لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنیی قەزاكەوە پێی ڕاگەیاندین، “تەقینەوەكە لە گەڕەكی سروور لە پشت سایلۆی خورماتوو ئەنجامدراوە و بریندارەكە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەكانییەوە، كەمێك پێش ئێستا گیانی لەدەستداوە.”

خورماتوو
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بۆ کاتژمێرێک هاتنەناوەوەی بارهەڵگرەکان لە رێگەی بازگەکانەوە قەدەغەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، بەبۆنەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندنەوە، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی پلانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بۆ رۆژی کردنەوەی…
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانیی سلێمانی: هیچ بڕیارێک بۆ راگرتنی جوڵەی بازرگانی لەلایەن ئێرانەوە نەدراوە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێک بۆ راگرتنی جوڵەی بازرگانی لەلایەن ئێرانەوە نەدراوە. نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری…
Total
0
Share