وەزارەتى خوێندنى باڵا: بەبێ کارتى ڤاکسین مامەڵەى هاوڵاتییان ڕاییناکرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، لە مانگى داهاتووه‌وه‌ پێویستە هاوڵاتییان لە کاتى سەردانیان بۆ وەزارەت کارتى وەرگرتنى ڤاکسینیان پێبێت، بەپێچەوانەوە ڕێگەیان پێنادرێت سەردانى وەزارەت بکەن بۆ ڕاییکردنى مامەڵەکانیان.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه ‌كردووه‌، بە بڕیارى سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەى باڵاى ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا، چەند بڕیارێک بۆ پاراستنی سەلامەتیى گیانی ھاوڵاتییان و فەرمانبەران و مامۆستایان لە دامودەزگاکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرکرا.

هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كانى خوێندنى باڵا، ئەو فەرمانبەرانەى دیوانى وەزارەت کە خۆیان ڤاكسینكردووه‌، پێویستە تا ڕۆژى پێنجشەمە ڕێکكەوتى (٢٧/١/٢٠٢٢) وێنەیەک لە ناسنامە یاخود کارتى ڤاکسین بۆ دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى/ بەڕێوەبەرایەتیى تەندروستى و سەلامەتى لە دیوانى وەزارەت بنێرن.

ئەو فەرمانبەرانەى دیوانى وەزارەت خۆیان ڤاكسیننه‌كردووه‌، بەبێ تێستى کۆرۆنا کە (٤٨) كاتژمێری بەسەردا تێپەڕنەبووبێت، ڕێگەى پێنادرێت بێتە دەوام و بە نەهاتوو هەژماردەکرێت، لە ڕۆژى دەرچوونى ئەم نووسراوەوە.

له ‌بڕیارێكى دیكه‌دا هاتووه‌، لە دواى ڕێکەوتى (١/٢/٢٠٢٢) بەدواوە هیچ کەسێک ڕێگەى پێنادرێت سەردانى وەزارەتەکە بکات بەبێ هەبوونى کارتى ڤاکسین یان ئەنجامدانى تێستى کۆرۆنا کە (٤٨) سەعاتى بەسەردا تێپەڕنەبووبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: هێزەکانمان درۆنێکی چـ.ـەکدارەکانی نزیک لە دیمەشقیان خستەخوارەوە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، درۆنێکی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە دیمەشق خراوەتەخوارەوە کە بۆمبی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە. ئاسایشی ناوخۆی…
زیاتر ببینە

کاروخ عەبدوڵا: مامۆستایانی گرێبەست بە گەرموگوڕییەوە بەشداریی پرۆسەی خوێندن دەکەن

دوای بڕیاری بەگرێبەستبوونیان، مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنن، ئەمساڵ بە گڕوتینێکی زۆرەوە بەشداریی پرۆسەی خوێندن دەکەن. کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی…
Total
0
Share