کارەبای سلێمانی: زیاتر لە 15 هەزار هاوبەشی نوێ كارەبایان وەرگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێی ئامارەكانی بەشی كاروباری وزە، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە ساڵی رابردوو (2025) زیاتر لە 15 هەزار هاوبەشی نوێ تۆماركراون و كارەبایان وەرگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، به‌پێی ئاماره‌كه‌، كۆتایی ساڵی 2024، كۆی هاوبەشانی كارەبای سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە 540 هەزار و 385 هاوبەش بوون و لە كۆتایی ساڵی 2025، زیادیكردووە بۆ 555 هەزار و 520 هاوبەشی كارەبا، بەوەش ساڵی رابردوو 15 هەزار و 135 هاوبەشی نوێ تۆماركراون و كارەبایان وەرگرتووە.

هەر بەپێی ئامارەكه‌، لەو رێژه‌یه‌ 10 هەزار و 684ـیان هاوبەشی ماڵان بوون كە كارەبایان وەرگرتووە و تۆماركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: داتاکانی هەرێم دروست نین و سەرچاوەی داهاتەکانیش شاراوەن

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە تەرازووی پێداچوونەوەدا دەرکەوتووە، داتاکانی هەرێمی کوردستان راست نین. ئەندامەکەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share