بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بکوژی ئاخینک و باوکی دەركرا

دادگای تێهەڵچوونەوەی دهۆک، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژی ئاخینکی شەش ساڵان و باوکی دەركرد.

ئاخینك كچێكی كوردی ئێزدیی ئاوارەی تەمەن شەش ساڵان بوو، لەگەڵ فاروق میرزا خەلەفی تەمەن 42 ساڵی باوکی لە ڕۆژی چواری مانگی ئابی ڕابردوودا لە زاخۆ بێسەروشوێنبوون.

دوای چەند ڕۆژێك تەرمەكانیان دۆزرانەوە و دەركەوت لە لایەن کەسێکەوە کوژرابوون، دواتر پۆلیسی دهۆك دەستگیركردنی تۆمەتباری كوشتنیانی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای تێهەڵچوونەوەی دهۆک، دوایین دانیشتنی دادگاییكردنی تۆمەتبارەكەی ڕێكخست و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژی ئاخینک و باوکی دەركرد.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێکی کارمەندانی تەندروستیی لەیلان وەرگەڕا و قوربانی هەیە

بابەتی دواتر

سەرکردەیەکی ئۆگەندا داوای هاوسەرگیری لە سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی حدک ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی “حیزبی دێموکراتی کوردستان”ـەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لەلایەن ستافی هۆتێلەکەوە ئاگاداری ڕووداوەکە…
Total
0
Share