سودانی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابیندەكەین

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە یاخود نا، ئێمە لە حكومەتی عێراق پابەنددەبین بە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، 20 ساڵی رابردوو بەس بوو كە ئەزموونی لێوەربگرین و لە ماوەی شەش مانگی رابردووشدا سەلماندمان كە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق سەركەوتووبووە.
راشیگەیاند، كارنامەی حكومەت تەنها بریتی نییە لە وتار دان، بەڵكو پێویستی بە كردارە و لە ئێستاشدا پەسەندنەكردنی بودجە كێشەیە.

لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە، سودانی وتی، “هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە یاخود نا، ئێمە لە حكومەتی عێراق پابەنددەبین بە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان”.

بابەتی پێشتر

سەرۆک کۆماری عێراق بەشداری لە رێوڕەسمی تاج لەسەرنانی پادشای بەریتانیا دەکات

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: ئەركی بەغدادە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابینبكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share