هۆشداری لە ژەهراویبوون بە قورقوشم دەدرێت.. ساڵانە پێنج ملین کەس لە جیهاندا بەوهۆیەوە دەمرن

توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ بڵاویکردەوە، چاودێریی زیانە گەورەکانی ژەهراویبوون بە قورقوشممانکرد کە کاریگەری لەسەر تەندروستیی دانیشتووانی هەسارەی زەوی هەیە، ئەنجامەکەی بەوجۆرەیە کە مەترسییەکی کەمتر نییە لە پیسبوونی هەوا بۆ سەر تەندروستی.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ژەهراویبوون بە قورقوشم هۆکارە بۆ مردنی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس ساڵانە لە جیهاندا.

دەڵێت، بەرکەوتن بەو کانزا ژەهراوییە دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵانی بچووک لە وڵاتانی تازەپێگەیشتودا بە تێکڕایی شەش خاڵ لە زیرەکییان لەدەستدەدەن.

توێژینەوەکەدا باس لەوە دەکات کە لە ساڵی 2019دا پێنج ملیۆن و 500 هەزار کەسی پێگەیشتوو بەهۆی بەرکەوتنیان بە قورقوشم بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەو رێژەیەش 90%یان لە وڵاتانی کەم داهات و مامناوەنددا بوون، ئەمەش شەش هێندە زیاترە لە هەمان حاڵەتەکانی ساڵانی پێشوو.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە “بەرکەوتن بە قورقوشم هۆکارێکی گەورەترە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بەراورد بە جگەرەکێشان و کۆلیسترۆڵ”.

هەروەها توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە کە منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ بەهۆی ژەهراویبوونی بە قورقوشم لە ساڵی 2019دا بە کۆی گشتی 765 ملیۆن خاڵی ئاستی زیرەکییان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

بلیتی یاریگاى ئیتیحاد نەما

بابەتی دواتر

گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆی نێوان عێراق و چین دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share