پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەریدەخات، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبێت.
هەروەها سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بە 2 بۆ 3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.