نرخی نەوت بەردەوامە لە ناجێگیریی و دابەزین، گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین یەکێکە لە هۆکارەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە 58 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی پێگەی میدڵ ئیست ئیکۆنۆمی بەحرەینی، وەبەرهێنەران دوودڵن لە پلانەکانی کۆمەڵەی ئۆپێک بۆ مانگی داهاتوو و روون نییە ئایا رێژەی خستنەڕوو بەمشێوەیەی ئێستا دەمێنێتەوە یاخود زیاد دەکرێت، هاوکات هۆکارێکی دیکەی کاریگەریش گرژییە ئابورییەکانی نێوان ئەمریکا و چینە.