فێستیڤاڵی ساڵانەی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی

سەرۆكایەتیی زانكۆی سلێمانی ئەنجامدانی (فێستیڤاڵی ساڵانەی خوێندكارانی زانكۆ) دوای دەیان ساڵ بە بەشداریی خوێندكارانی سەرجەم كۆلێژەكان چالاكدەكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی زانكۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەنمایشكردنی ژمارەیەكی زۆر لە چالاكی زانستی، تەكنۆلۆژی،پزیشكی، ئەندازیاری، هونەری، وەرزشی، كەلتووری، یاسایی، سیاسی و ئابوری، كشتوكاڵی، ژینگەیی، مرۆیی، ھونەری، میوزیك، گۆرانی، ھەڵپەڕكێ و كاری دەستی و خواردن لەلایەن خوێندكارانەوە سازدەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو خوێندكارانەی كە خاوەنی بیرۆكە و پڕۆژەی ناوازەن و تائێستا پەیوەندییان نەكردووە بە زووترین كات سەردانی لیژنەی فێستیڤاڵی كۆلێژەكانیان بكەن.

زانیاری لەسەر فێستیڤاڵ:-

– رۆژی (پێنجشەممە) ڕێككەوتی 18ی 5ی 2023

– ناوەندی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی

– كاتژمێر 10ی سەرلە بەیانی تاوەكو 7 ی ئێوارە

– هاتن بۆ سەرجەم خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و میوانەكانیانە.

– خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران جلی كوردی دەپۆشن.

بابەتی پێشتر

توركیا بواری ئاسمانی بەڕووی وڵاتێكی دیكەدا داخست

بابەتی دواتر

سەرۆك بافڵ بۆ هێزە ئەمنییەكان: ژیان و ئارامیی خەڵكە خۆشەویستەكەمان هێڵی سوورە و دژی یاساشكێنی بووەستنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماڵی پێشمەرگەیەك سووتا

لە كەركوك ئاگر لە ماڵی پێشمەرگەیەك كەوتەوە و بەشێك لە ماڵەكەیان سووتا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی ژینگەیەكی تەندروستترە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەراوێزی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ جۆن كێری، نێردەی…
Total
0
Share