لەسەر داوای فراكسیۆنی یەكێتی سبەینێ خوێندنەوەی دووەم و كۆتایی بۆ پڕۆژەیاسای زیادكردنی پارێزگای هەڵەبجە دەكرێت

لەسەر داوای فراكسیۆنی یەكێتی، سبەینێ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم و كۆتایی بۆ پڕۆژەیاسای زیادكردنی پارێزگای هەڵەبجە دەكات و ئەو بڕگەیە خرایە خشتەی كاری كۆبوونەوەی پەرلەمانەوە.

غەریب ئەحمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەسەر داواكاریی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سبەینێ پێنجشەممە، خوێندنەوەی دووەم و كۆتایی بۆ پڕۆژەیاسای زیادكردنی پارێزگای هەڵەبجە خراوەتە نێو خشتەی دانیشتنی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانەوە.

راشیگەیاند، پێشتر چەند جارێك داكۆكیمان لەو بابەتە كردووە كە دوای یەكلاكردنەوەی لە پەرلەمان، هەڵەبجە لە رووی كارگێریی و داراییەوە وەكو پارێزگایەكی دیكە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

بابەتی پێشتر

هەفتەی داهاتوو بەغداد 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت

بابەتی دواتر

توركیا بواری ئاسمانی بەڕووی وڵاتێكی دیكەدا داخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆریی ئیفرازی 3 شكایەوە

دووبارە بۆریی ئاوی ئیفرازی 3 شكایەوە و بەشێكی زۆری هەولێر بێئاو دەبن. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share