دەستكرا بە دابەشكردنی هێلكەكەی مانگی رەمەزان

بەڕێوەبەرایەتیی رێكخستنەوەی پسووڵەی خۆراك لە هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەستكرا بە دابەشكردنی هێلكەكەی مانگی رەمەزان و هەر خێزانێك یەك تەبەق هێلكەی پێدەدرێت.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی رێكخستنەوەی پسووڵەی خۆراك لە هەولێر هاتووە، پێویستە بریكارەكان راستەوخۆ هاوڵاتییان ئاگاداربكەنەوە بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراك و هێلكە كە مێژووی دەرچوونی هێلكەكەش نوێیە.

پێشتر حكومەتی عێراق بڕیاریدا لەگەڵ بەشە خۆراكی مانگی رەمەزاندا چەند ماددەیەكی خۆراكی زیاد بكرێت و یەكێك لەوانەش زیادكردنی هێلكە بوو كە هەر خێزانێك یەك تەبەق هێلكەی پێبدرێت.

بابەتی پێشتر

بڕگەیەكی نوێ سەبارەت بە نەوتی هەرێم لە پرۆژەی بودجەدا زیاددەكرێت

بابەتی دواتر

وتەی قوباد تاڵەبانی لە دیداری عێراق بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share