زیپکەی پێستیش سوودی هەیە

پێست هێڵی یەکەمی بەرگری جەستەیە لەو نەخۆشیانەی بەهۆی ژینگەی دەرەوە تووشی دەبێت، جگە لەوەش پارێزگاری لە شێداری جەستە دەکات و پلەی گەرمای رێکدەخات.

بۆچوونێک لەناو خەڵکیدا هەیە ئەو چەوری پێست کە زۆرجار دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە زیانی بۆ پێست هەیە، بەڵام لە راستیدا رۆڵێکی گرنگ لە پارێزگاریکردنی پێست  دەبینێت.

شارەزایانی بواری پێست لە زانکۆی کالیفۆرنیا توێژینەوەیەکیان لەسەر نەخۆشییەکانی پێست ئەنجامداوە، سەبارەت بەوەی بزانن چۆن پێست بەرگری لە جەستە دەکات لە کاریگەرییەکانی کەشی دەرەوە.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، بەکتریای (ئەسێنس سی)، دەبێتە هۆی زیاتر دەردانی چەوری پێست، ئەمەش کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی گەشەی میکرۆب و ڤایرۆسەکان لەسەر پێستی جەستە دەکات، هاوکات ئەو خانە چەورییانە تایبەتمەندی دژە میکرۆبیان هەیە بەو شێوەیە پێست لە تووشبوون بە کۆمەڵێک نەخۆشی دەپارێزێت.

 

 

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە حەفارەیەکی دزیبوو

بابەتی دواتر

مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوكی یەكێتی: ئەو لایەنانەی رێگای كەركوك - هەولێر_یان داخستووە دۆستەكانی  پارتین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share