ئەمریکا کوتانی منداڵانی 5 بۆ 11 ساڵ دەستپێدەکات

ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوە و چاودێریکردنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا – CDC بڕیاری وەرگرتنی ڤاکسینی فایزەر – بایۆنتێکی بۆ منداڵانی تەمەن 5 بۆ 11 ساڵی دا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوە و چاودێریکردنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا، دوێنێ سێشەممە ڕەزامەندیی کۆتایی داوە لەبارەی ڤاکسینکردنی منداڵانی تەمەن 5 بۆ 11 ساڵ و لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە کوتانی منداڵان دەستپێدەکات.

هەڵمەتی کوتانی منداڵانی تەمەن 5 بۆ 11 ساڵ لە ئەمریکا 28 ملیۆن منداڵ دەگرێتەوە.

ئەو ڤاکسینەی بۆ تەمەنی 5 بۆ 11 ساڵ بەکاردەهێنرێت جۆری فایزەر – بایۆنتێکە و یەک لەسەر سێی ئەو ڤاکسینەیە کە بۆ کەسانی نەوجەوان و پێگەیشتوو بەکاردەهێنرێت.

ئێستا کۆمپانیای فایزەر دەستیکردووە بە ناردنی بڕێکی زۆر لە ژەمە ڤاکسینی تایبەت بۆ ئەو تەمەنە، هەر منداڵێک دوو ژەمی ڤاکسینەکە وەردەگرێت، بە مەرجێک ماوەی نێوان ژەمی یەکەم و دووەم سێ هەفتە بێت.

بەپێی ئەو داتایانەی ناوەندی چاودێریکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکان (CDC) بڵاویکردووەتەوە، تائێستا ئەمریکا 542 حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا لە منداڵاندا تۆمارکردووە، کە تەمەنیان لەخوار 17 ساڵەوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕوپاگەندە بێبنەماكانی بەكارنەهێنانی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا.. دیارترینیان كامانەن؟

تائێستا بەشێك لە خەڵک ڕەتیدەکەنەوە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، ئەمەش بەهۆی ئەو پڕوپاگەندانەی لەبارەی ڤایرۆسەکە بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش کاریگەریی خراپی…
زیاتر ببینە

ئامانجێکی “نیمچە مەحاڵ”.. گروپێکی نوێ ڕەوانەی چین دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە بنەڕەتی کۆرۆنا
تەندروستیی جیهانی هەوڵێكی نوێ دەدات بۆ زانینی بنەڕەتی كۆرۆنا

دوای نۆ مانگ لە ڕەوانەکردنی گروپێک لە شارەزایان و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بۆ چین، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، گروپێکی…
Total
0
Share