دەرکردنی توخێل دڕندانەیە و دوو ڕاهێنەر پاڵێوراون بۆ جێگەکەی

یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە فەرمی تۆماس توخێلی ڕاهێنەری لە پۆستەکەی دوورخستەوە، میدیاکانی بەریتانیاش بڕیارەکە بە دڕەندەیی وەسف دەکەن.

دوای (100) ڕۆژ لە دەستبەکاربوونی وەک خاوەنی یانەی چێڵسی، تۆد بۆیلی بە فەرمی و دوای شکستی لە یەکەمین ڕووبەڕووبوونەوەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر دینامۆ زاگریب، تۆماس توخێلی ڕاهێنەری ئەڵمانی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ نووسیویەتی، “توخێل 100 یاریی چێڵسی بەڕێوەبردووە و 62 بردنەوەی تۆمارکردووە، ناسناوەکانی چامپیۆنزلیگ و جامی سوپەر و مۆندیالی یانەکانی بەدەستهێناوە، لەم وەرزەدا دوای حەوت یاری، تۆد بۆیلی هیچ دەرفەتێکی پێنەدا و بەشێوەیەکی دڕندانە دووریخستەوە، لە کاتێکدا ڕاهێنەرەکە پەیوەندی لەگەڵ هەندێک لە یاریزانان تێکچووە.”

بەپێی زانیارییەکانی دەیلی مەیڵ، لە ئێستادا هەریەک لە گراهام پۆتەری ڕاهێنەری برایتۆن ئالبیۆن، هەروەها ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری پێشووی پاریس سان جێرمان پاڵێوراون بۆ دانیشتن لەسەر کورسییەکەی توخێل.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کانتی کردووه‌ و به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، فرانک لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نگۆلۆ کانتی فه‌ره‌نسی ئه‌نجامداوه‌ و داهاتووی یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌یان تاوتوێکردووه‌. ماڵپه‌ڕی…
Total
0
Share