خستنەڕووی دۆلاری ئەمریکی لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە، بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک، نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار بووە .
ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی 185 ملیۆن و 246 هەزار و 380 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، زۆربەی فرۆشی دۆلار بۆ بەرزکردنەوەی باڵانسەکانی دەرەوەی وڵات بە شێوەی (حەواڵە) بووە بە 126,146,380 دۆلار، لەکاتێکدا 59,100,000 دۆلاری دیکە بە شێوەی فرۆشتنی کاشدا بووە.
ژمارەی ئەو بانکانەی کە دۆلاری کاشیان کڕیوە 12 بانک بوون، هاوکات ژمارەی ئەو بانکانەی کە داواکارییەکانیان بۆ بەهێزکردنی باڵانسەکانیان لە دەرەوەی وڵات جێبەجێکردووە گەیشتووەتە 19 بانک، هاوکات کۆی گشتی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ و نێوەندگیری بەشداربوون لە زیادکردنەکەدا 193 کۆمپانیا بوون.