ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەبارەی بودجەوە

درەنگانی شەوی رابردوو كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، وردەكاریی راپۆرتی لیژنەی دارایی تاوتوێكردووە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە تا دەستپێكی بەربەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەی خایاندووە، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ لیژنەی داراییدا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق و پارە تەرخانكردن و كورتهێنانەكانیان تاوتوێكردووە.

دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆبوونەوەی ژمارە 22ـەمینیدا، پڕۆژەیاسایەكی تایبەت بە مافی بەشێك لە كارمەندانی وەزارەتی نەوتی پەسەندكرد، هەمان كۆبوونەوە خوێندنەوەی پڕۆژەیاسای هەمواركردنەوەی یەكەمی یاسای ژنانی ئێزدیی رزگاربووی دەستی تیرۆریستانی دواخست.

بابەتی پێشتر

چۆن لە کاتی خنکانی منداڵەکەتدا رزگاری دەکەیت؟

بابەتی دواتر

سەرۆكی ئێران دەچێتە سوریا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share