سەدر بۆ ئێران: عێراق لە ململانێكانت دووربگرە

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا داوا لە ئێران دەکات عێراق لە ململانێکانی دووربخاتەوە.

تویتەكە ئەمڕۆ هەینی 25ی كانونی یەكەم بڵاوكراوەتەوە و تیایدا رابەری رەوتی سەدر نووسیویەتی، “عێراقی خۆشەویست بووەتە قوربانیی ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران و بە شێوەیەک زیانی پێگەیشتووە، کە ناکرێت لە ئاستیدا بێدەنگبین، وەکو ئەوەی بڵێی عێراق گۆڕەپانێک بێت بۆ ململانێ سەربازی و ئەمنی و سیاسی و ڤایرۆسییەکانیان، ئەوەش بەهۆی لاوازی حکومەت و پەرتەوازەبوونی گەلەوەیە.”

لە درێژەی تویتەكەیدا، موقتەدا سەدر دەڵێت، “داوا لە كۆماری ئیسلامیی ئێران (دراوسێ ئازیزەكە) دەكەم عێراق لە ململانێكانی دووربگرێت، ئێمەش لە تەنگانەدا پشتی تێناكەین ئەگەر ئەو شكۆ و سەربەخۆیی عێراق و حكومەتەكەی بپارێزێت.”

رابەری رەوتی سەدر هۆشداری دەدات بە ئێران و ئەمریكا و ڕایدەگەیەنێت، “هۆشداری دەدەم بە داگیركەر (ئەمریكا) كە زیادەڕۆیی نەكات چونكە عێراق و عێراقییەكان بەشێك نین لە ململانێكان و ئێمە سەرگەرمی بنیاتنانی عێراقی خۆشەویستمانداین. خۆ ئەگەر بەدەم داواكەمانەوە نەهاتن، ئەوا هەڵوێستێكی سیاسی و میللیمان دەبێت بۆ پاراستنی گەل و وڵاتەكەم و پیرۆزییەكانم و خۆم لەم دەستوەردانە قبوڵنەكراوە.”

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەحیا رەسوڵ: داوامان لێکراوە یاسا لەسەر بکەرانی هێرشی سەر سەربازگەکان جێبەجێبکەین

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایدەگەیەنێت، “دووپاتیدەکەینەوە هێرشەکانی سەر بارەگاکانی هێزەکانی هاوپەیمانان رەتدەکەینەوە و فەرماندەی گشتی، هێزەکانی راسپاردووە…
Total
0
Share