عێراق 150 ملیار دینار بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تەرخاندەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 150 ملیار دینار بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تەرخانبكات.

ئەو بڕیارە ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا بوو و تیایدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیدا لەسەر پارەداركردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن بە بڕی 150 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لە كۆی خەرجیی دەوڵەت بۆ ساڵی 2022.

لە 20ی ئازاری رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شەشى تشرینی دووەمی داهاتووی بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان دیاریکرد.

هەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیایدا بە بەخشینی ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی لە پۆستەكانیان بەهۆی لاوازییان لەو هەڵسەنگاندنەی پێشتر بۆیان ئەنجامدرابوو.

بەپێی میدیایی فەرمیی عێراق كۆی ئەو بەڕێوەبەرە گشتییانەی لە گەڕی یەكەمدا بڕیاری بەخشین لە پۆستەكانیان گرتوونیەتەوە 56 بەڕێوەبەرن.

بابەتی پێشتر

داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق نزیکەی هەشت ملیار دۆلار بووە

بابەتی دواتر

بەهۆی هەڵاوسانەوە نرخی کاڵا لە بەریتانیا %15 زیاتر بەرزبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی 700 ملیار دینارەكە نەماوە و چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی 700 ملیار دینارەكە نەماوە و چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو رەوانەبكرێت.…
Total
0
Share