لە سنووری سلێمانی کەسێک بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیلەدەستدا

دەزگای گشتیی کاروباری مین رایگەیاند، لە سنووری ناحیەی زەلان سەر بە پارێزگای سلێمانی، مین بە هاوڵاتییەکدا تەقییەوە و گیانیلەدەستدا.

دەزگای گشتیی کاروباری مین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گوندی چنارەی سەر بە ناحیەی زەلان لە پارێزگای سلێمانی، هاوڵاتییەکی تەمەن 51 ساڵ کە پیشەی شوانکار بووە، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بە سەختی برینداردەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە لە سلێمانی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات.

دەزگاکە باس لەوەشدەکات، دوابەدوای رووداوەکە، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، بەشی قوربانییانی مینی راسپارد، بەدواداچوونی ورد بۆ رووداوەکە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەت هۆشداری دەدات.. كەمتر لە 50%ی وەرگیراوانی زانكۆ و پەیمانگاكان ‏پەیوەندییان بە بەشەكانیانەوە كردووە

وەزارەتى خوێندنى باڵا هۆشداری دەدات بەو وەرگیراوانەی زانكۆ و پەیمانگاكان كە تا ئێستا پەیوەندییان بەو بەشەوە نەكردووە كە…
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: لە هەوڵداین کێشەی وەرگرتنی گەنم چارەسەربکەین و برا جووتیارەکانمان دڵخۆش بکەین

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، “لەهەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بۆ ئەمساڵ و چەند پێشنیارێکمان خستووەتە بەردەم لایەنی…
Total
0
Share