لە دژی ئازادنەکردنی گوهدار زێباری مانگرتنی راگەیاند

لە دژی ئازادنەکردنی لەدوای کۆتاییهاتنی ماوەی سزاکەی گوهدار زێباری لە چاکسازی گەورانی هەولێر مانگرتنی لە خواردن راگەیاند.

ئامەد پیران کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “گوهدار زێباری مانگرتنی لە خواردن راگەیاندووە تا ئەو کاتەی ئازاددەکرێت”.

گوھدار زێباری رۆژنامەوان و چالاکوانی بادینان، بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادرا، بەڵام بە بڕیاری سەرۆکایەتی ھەرێم سزاکەی کەمکرایەوە، بەو پێیەش دەبوو دوێنێ چوارشەممە ئازادبکرایە بەڵام ئازادنەکرا.

جگە لە گوهدار زێباری شێروان شێروانی وەک چالاکوانی بادینان لە زینداندا ماوە.

 

 

بابەتی پێشتر

کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر پەیامی ماڵئاوایی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی میوانداریی گەورەترین سیمپۆزیۆمی زانستی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share