توێژینەوەیەک: ئەو کەسانەی وەرزشێکی بە بەرنامە دەکەن قەبارەی مێشکیان گەورەترە

لیستی ئەو سوودانەی لە ئەنجامدانی وەرزشی بە بەرنامە دەستدەکەوێت، شتێکی دیکەی بۆ زیاد بوو، ئەویش قەبارەی ئەو بەشەی مێشکە کە بەرپرسە لە بیرەوەری و تواناکانی فێربوون.

لە توێژینەوەیەکدا کە لە رۆژنامەی ساینس ئەلێرت بڵاوکراوەتەوە و لەلایەن پەیمانگای زانستی دەمار لە سەنتەری سانت جۆنسی تەندروستی و زانکۆی واشنتن لە سانت لویس کراوە، ئاماژەی بەوەکردووە، وەرزش نابێت زۆر بەهێز بێت و کاتێکی زۆر بخایەنێت و دەبێت بە بەرنامە بێت بەو جۆرە سوودی بۆ مێشک دەبێت.

لە توێژینەوەکەدا پشکنینی موگناتیزی دەماغی زیاتر لە 10 هەزار کەس کراوە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی وەرزشی بەرنامەبۆداڕێژراو وەک رۆشتن و راکردن و مەلە و ئەوانەی دیکە ئەنجامدەدەن بەشێکی ناو مێشکیان گەورەتر بووە بەراورد بە کەسانی دیکە کە وەرزش ناکەن.

ئەو بەشەش بەرپرسە لە بڕیاردان و هەڵگرتنی زانیاری و یادەوەرییەکان و ئەو کەسانەی رۆژانە کەمتر لە 4000 هەنگاویان ناوە توانیویانە سوود وەربگرن، بەڵام ئەوانەی رۆژانە 10000 هەنگاو دەنێن زۆرترین سوود بەدەست دەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕێكاری بەرەنگاربوونەوەی گۆڕاوە نوێكەی ‏كۆرۆنا ئاشكرادەكات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم مەترسیداریی گۆڕاوە نوێكەی كۆرۆنا ‏دووپاتدەكاتەوە، دەڵێت، هەر گەشتیارێك لەو وڵاتانەوە بگەڕێتەوە كە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن-‏ی…
Total
0
Share