10 حاڵەتی كۆلێرا تۆماركراوە
باری لەناكاو لە سلێمانی ڕاگەیەندرا

لە سلێمانی 10 حاڵەتی پەتای كۆلێرا ڕاگەیەندرا و تەندروستیی شارەكە لەسەر پێشنیاری تەندروستیی عێراق باری لەناكاوی ڕاگەیاند.

سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پشکنینی ئەو کەسانەی تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون ڕەوانەی بەغداد کراوە، دەرکەوت کۆلێرایە و 10 حاڵەت تۆمارکراوە.

وتیشی، “56 تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی پۆزەتیڤ دەرچووە، بۆیە وەزارەتی تەندروستیی عێراق پێیڕاگەیاندن کە باری لەناکاو لە پارێزگای سلێمانی ڕابگەیەنین و لیژنەیەکی ڕووبەڕووبوونەوە بە سەرۆکایەتیی پارێزگاری سلێمانی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بەم بابەتەوە پێکبهێندرێت”.

لای خۆیەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، داواکارین حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەیەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆلێرا تەرخانبکات.

داواشی لە هاوڵاتییان كرد خۆیان بپارێزن لە خواردنەوەی ئاوی پیس و خواردنی دەرەوە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا تۆڕی میدیایی ئێستا بڵاویكردەوە ئەو نمونانەی پێشتر لەلایەن تەندروستیی سلێمانییەوە ڕەوانەی بەغداد کراون بۆ یەکلاییکردنەوەی گومانەکان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی کۆلێرا، ئەنجامی زۆرینەیان بەکتریای کۆلێرایە.

سەرچاوەیەک لە تەندروستیی عێراق بە ئێستای وت، ئەنجامی پشکنینەکان هاوشێوەی ئەو ئەنجامانە بووە کە لە تاقیگەکانی سلێمانییەوە پێشتر دەرچوون و پشکنینەکانی سلێمانیش پێشتر ئەوەیان دەرخستووە کە ئەو سکچوون و ڕشانەوەیەی بڵاوبووەتەوە پەتای کۆلێرایە.

بابەتی پێشتر

سامانە سروشتییەكان بەڵێنی دادپەروەری لە دابەشكردنی بەنزین بەسەر شارەكاندا دەدات

بابەتی دواتر

نوێترین لێدوانی زێدانی ڕاهێنەری فەرەنسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share