هیندستان تۆمارکردنی زنجیرەیەکی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند

دەسەڵاتی تەندروستیی هیندستان تۆمارکردنی بیست توشبووی لە جۆرێکی نوێی کۆرۆنا ڕاگەیاند، كە بە “دەلتا پڵەس” ناویدەبات.

دکتۆر تی بی لاهان سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندن و توێژینەوەی پزیشکیی هیندستان ڕایگەیاند، “ئێستا زنجیرەیەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی (دەلتا پڵەس) لە شارەکانی مۆمبای، بالگاری و ڕاتناجیری تۆمارکراون”.

ئاشکراشیکردووە، نمونەیەکی زۆری توشبوویان ڕەوانەی تاقیگەکان کردووە بۆ دڵنیابوونەوە، وەک چۆن بۆ لێكۆڵینەوە نمونەی زۆریشیان لە زنجیرە نوێکە لە تاقیگەکاندا هەیە، ئەمەش بۆ زانینی تایبەتمەندییەکانی زنجیرە نوێكەی كۆرۆنا “دەلتا پڵەس”.

ئەو بەرپرسە تەندروستییەی هیندستان ڕایگەیاندووە، پێنج حاڵەتی توشبوونیان لەشاری ڕاتناجیری تۆمارکردووە، کە دووانیان هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی یان نیشانەکانی کۆڤید-19یان تێدانەبووە.

دەسەڵاتی تەندروستیی ئەو وڵاتە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زنجیرە نوێکە، توشبووەکانیان خستووەتە ژێر چاودێرییەوە و ئەو ناوچانەشی حاڵەتەکانی تێدا تۆمارکراون، داخراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا نەشتەرگەرییە جوانكارییە حەڵاڵ و حەرامەكان جیادەكاتەوە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی نەشتەرگەریی جوانكارییەوە فەتوایەكی بڵاوكردەوە، پۆلێنیكردووە بۆ نەشتەرگەریی پێویست و ناپێویست، پێویستەكان بە دروست دەزانێت…
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان: زۆربوونی حاڵەتەکانی سکچوون لە منداڵاندا پەیوەندیی بەگۆڕانی وەرزەوە هەیە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی، بەرزبوونەوەی حاڵەتاكانی توشبوونی منداڵان بە سکچوون و ڕشانەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ هاتنی وەرزی گەرما…
Total
0
Share