عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق، لە نوێترین فتوایدا لەبارەی ماتۆڕسكیلەوە، كڕین و فرۆشتنی جۆرێكی حەرامكرد.
ئەمڕۆ سێشەممە نووسینگەی عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق، نوێترین فتوای ناوبراوی بڵاوكردەوە، بەپێی ناوەڕۆكی فتواكەی سیستانی، كڕین و فرۆشتنی ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە لەلایەن حكومەتەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، حەرامە و رێگەپێدراو نییە.
لە روونكردنەوەی فتواكەدا، نووسینگەی سیستانی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە كڕینی ئەو ماتۆڕسكیلانەی لەلایەن حكومەتەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و دواتر دەفرۆشرێن و كەسێك بە مەبەستی خستنەڕوویان بۆ فرۆشتن دەیانكڕێتەوە، رێگەپێدراو نییە.