بەرشلۆنە خۆی بۆ دەرەوەی ئەوروپا ئامادە دەکات

ئیدارەی بەرشلۆنە توێژینەوەیەکی لەبارەی کەیسی نیگرێرا و ئەگەرەکانی سزادانیان لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دەستپێکردووە، ئامادەکاریشیانکردووە بۆ ئەگەرەکانی سزادان و دوورخستنەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

بەپێی زانیارییەکانی پڕۆگرامی (ئۆنزی-کەناڵ 3)ی کەتەلۆنیا، خوان لاپۆرتا و هاوکارەکانی گەشبینن بە دوایین کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەلیکساندەر چیفرینی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، پێیانوایە بە ئەگەرێکی زۆرەوە سزای وەرزشی نادرێن و لە خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو بێبەش ناکرێن.

لە هەمان کاتیشدا خۆیان بۆ هەر پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراو ئامادەکردووە، بەتایبەت ئەگەر بێتو سزای دوورخستنەوەیان لە چامپیۆنزلیگ بەسەردا بسەپێنرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی بارسا تاوتوێی ئەوەی کردووە، کە بەشداریی خولێکی دەرەوەی ئەوروپا بکات، یاخود یاریی دۆستانە سازبکات لە کیشوەری ئاسیا، یاخود هەر کیشوەرێکی دیکە بەشێوازی بەشداریکردن وەکو میوان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاپۆرتا: ئەگەر بونەوەرێک لە مەریخەوە بێتە سەر زەوی یەکسەر دەزانێت (ڤار) یارمەتی ڕیاڵ مەدرید دەدات

خوان لاپۆرتا، کاندیدی سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە یەکێکە لە بەهێزترین پاڵێوراوەکان و زۆرینەی میدیاکان پێیان وایە، ئەندامانی یانە بەهیوای…
Total
0
Share