چاڤی لە ئاستی بەرشلۆنە ڕازی نییە

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە توڕەیە لە ئاستی یاریزانەکانی و پێیوایە باش یاریی ناکەن.

چاڤی ئاماژەى بەوەدا کە تایمی دووەم ئاستیان زۆر دابەزیوە و خراپ یارییان کردووە.

وتیشی: لە یاریزانەکانی قبوڵ ناکەم بەو جۆرە یاریی بکەن و پێویستە کەسایەتی خۆیان پیشان بدەن.

بەشێک لە قسەکانی چاڤی

/ هەندێ مەترسیان دروستكرد بەڵام شتیگن زۆر بێ وێنە بوو

/ سێلتا تیپێكی بەهێزە و ناهێڵێت یاریی بكەیت و تۆپ لێوەردەگرێت

/ بردمانەوە بەڵێ بەڵام دڵخۆش نین بەو ئاستە و دەبێت باشتر دەركەوین

/ هەندێ جار گرنگە براوە بیت سەرەرای خراپی ئەو ئاستەی پێشكەشی دەكەیت

/ تایمی یەكەم باشتر بوین دەبوو دوو گۆڵمان بكردایە

/ پێویستە باشتر یاریی بكەین من ڕازی نیم

بابەتی پێشتر

دیبالا لە مۆندیال بێبەشدەبێت

بابەتی دواتر

سلێمانی.. لە ماوەی 24 کاتژمێردا 700 منداڵ گەیەندراونەتە نەخۆشخانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share