شارەوانیی سلێمانی پارچە زەوییەك بە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت

شارەوانیی سلێمانی پارچە زەوییەك بۆ فرۆشتن دەخاتە زیادكردنەوە و داوا لە خوازیاران دەكات بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر سەردانی بكەن.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتیان و سەرمایەداران رایگەیاند، زەوی ژمارە (285/ 130) كەرتی 1ی مەڵكەندی/ دەباشان بە رووبەری (6.955.26 م) لە رۆژی 11ی ئەم مانگە بە زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشرێت.

داواش لەهەر کەسێک دەكات كە خوازیارە بەشداربێت، دەتوانێت بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانی بکات.

زەوییەكە دەكەوێتە سەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و لە شوێنێكی گرنگی بازرگانیدایە.

بابەتی پێشتر

بێگەرد تاڵەبانی: بەردەوام دەبین لە کارکردن لەپێناو چەسپاندنی سەقامگیری لە ئاسایشی ئاو

بابەتی دواتر

كۆی بارانبارین لە سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share