بێگەرد تاڵەبانی: بەردەوام دەبین لە کارکردن لەپێناو چەسپاندنی سەقامگیری لە ئاسایشی ئاو

بێگەرد تاڵەبانی

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە بونیادنانی بەنداوەکان و کارکردن لەپێناوی چەسپاندنی سەقامگیری لە ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، “خۆشحاڵم کە دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر لە ساڵی (2022 – 2023) بۆ یەکەمجار چوار بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان تەواوبوون، بۆ ئەمساڵ سوود وەرگیراوە لە گلدانەوەی سەرچاوەکانی ئاو، وەک هەنگاوێکی ستراتیژی گرنگیدان و بەرەو باشترکردنی ژێرخانی بەرێوەبردن و زیادکردنی خەزانی ئاو و بوژانەوەی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێری لە هەرێمی کوردستان”.

بە وتەی وەزیری کشتوکاڵ، “بەنداوی دێوانە لە سلێمانی توانای عەمبارکردنی 19 ملیۆن مەتر سێجا وبەنداوی تورەجاڕ لە گەرمیان، توانای عەمبارکردنی 1.7 ملیۆن مەترسێجا، بەنداوی خنس لە دهۆک، توانای عەمبارکردنی 6.7 ملیۆن مەتر سێجا وبەنداوی چەمرگە لە هەولێر توانای عەمبارکردنی 1.2 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە، کە بە کۆی گشتی دەکاتە 28.6 ملیۆن مەتر سێجا ئاو”.

جەختی لەوەشکردەوە، “بەردەوام دەبین لە بونیادنانی بەنداوەکان و کارکردن لە پێناوی چەسپاندنی سەقامگیری لە ئاسایشی ئاو”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوێستان محەمەد: منداڵانی خانەكان جگە لە دامەزراندن یەكەی نیشتەجێبوونیان پێدەدرێت

وەزیری كار رایدەگەیەنێت، منداڵانی خانەكانی بێسەرپەرشتان لەدوای تەمەنی 18 ساڵی جگە لە دامەزراندن، یەكەی نیشتەجێبوونیشیان پێدەدرێت. کوێستان محەمەد،…
Total
0
Share