ئاوات شێخ جەناب: پارەی پێویستمان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 نییە

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، هێشتا 400 ملیار دینارەكەی بەغداد كە بڕیاری لەسەر داوە نەگەیشتووە و دەشڵێت، ئەو پارەیەی ئێستا لەبەردەستدایە بەشی مووچەی مانگی 4 ناكات”.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بە حكومەتی عێراقمان راگەیاندووە ئەگەر دۆسیەی نەوت وەردەگرن ئامادەین لەگەڵتان رێكبكەوین و وتیشی، ئێستا كێشە لە نێوان توركیا و عێراقدا هەیە.
ئاشكراشیكرد، تاوەكو ئەمڕۆ ئەو 400 ملیار دینارەی حكومەتی عێراق بڕیاری لەسەرداوە نەنێردراوە و ئەمڕۆ نووسراومان كردووە و ئەو پارەیەی ئێستا بەردەستدایە بە 400 ملیار دینارەكەشەوە بەشی مووچەی مانگی نیسان ناكات و چاوەڕواندەكەین كێشەی هەناردەی نەوتی هەرێم چارەسەر بكرێت و بۆ مووچەش بەرپرسیارێتییەكەی دەكەوێتە سەر شانی حكومەتی عێراق.

وەزیری دارایی راشیگەیاند، ئەو جددییەتەی كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا بۆ رێككەوتن لەسەر كێشەكان لەگەڵ هەرێم بینومە لە سەرۆك وەزیرانەكانی دیكە نەمدیوە و ئێستاش گەشبینم بە رێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغداد وتيشی، داوای دامەزراندنی 15 هەزار كەسمان لە بەغداد كردووە”.

بابەتی پێشتر

سێ كەس لەسەر راوی نایاسایی دەستگیرکران

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: بەڵێ پارە هەیە بۆ مووچە و دەبێت بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share