كوردستان چاوەڕێی هەینییەكی گەرمە.. لە گەرمیان ئاو نیوەكوڵ دەبێت

پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان بە بەرزی دەمێننەوە، لە گەرمیان دەگاتە 50 پلە.

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردووەتەوە، پلەكانی گەرما بەرزن، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور، لە هەولێر 44 پلە و لە سلێمانی و دهۆك 43 پلە تۆماردەكرێت، لە هەڵەبجەش دەگاتە 45، بەڵام گەرمیان گەرمترینە و بۆ ئەمڕۆ دەگاتە 49 پلەی سیلیزی.

سبەینێ پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبنەوە، هەولێر 45 پلە، سلێمانی و دهۆك 44، هەڵەبجە 46 پلە، لە گەرمیانیش پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی و ئاو نیوەكوڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با، تۆزێکی سووک بەرزدەبێتەوە و کاریگەرییەکەی لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم زیاتر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیارانی گوندی تۆپزاوا لە کەرکوک دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

لە سەر رێگای کەرکوک-بەغداد، جوتیارانی گوندی تۆپزاوا دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی…
زیاتر ببینە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم: هەر هاوڵاتییەک لە تورکیا گیری خواردبێت بۆ گەڕانەوە ڤیزای ترانزێتی پێدەدرێت

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەو هاوڵاتییانەی لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ گیریان خواردووە ڤیزای ترانزێتیان پێدەدرێت و بە…
Total
0
Share