عەلی حەمەساڵح: بەڵێ پارە هەیە بۆ مووچە و دەبێت بدرێت.

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، “بەڵێ پارە هەیە بۆ مووچە و دەبێت بدرێت”، ئەوەش دوای ئەوەی وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند پارەی پێویستمان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 نییە.

عەلی حەمەساڵح ئاشكرایكرد، بەغداد بە 400 ملیار دینار43 ٪ ی مووچەی دابینكردووە و هاوپەیمانانیش نزیكە 30 ملیار دینار دەدەن واتا حكومەتی هەرێم بە نەوت و داهاتی ناوخۆ 53 ٪ی مووچە دابیندەكات!!

راشیگەیاند، كۆی نەوت لە دەستی هەرێمی كوردستاندا ماوە، دەتواندرێت بەپاڵاوتنی بەشێكی زۆری نەوت لە نێوخۆدا داهاتێكی زۆر بەدەست بێت و لەگەڵ داهاتی ناوخۆ مووچەی پێدابینبكرێت و بە نەوت و داهاتی ناوخۆ نەتوانی 53 ٪ مووچە دابینبكەیت و بڵێن پارە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان دوایین هه‌نگاوه‌كانى چاکسازیی تاوتوێكرد

شاندێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى ده‌رئه‌نجامه‌كانى گفتوگۆی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق- ئه‌مریكا و دوایین هەنگاوەکانی چاکسازیی له‌…
Total
0
Share