یەکێک لە بریندارەکانی شەڕە تەقەکەی کۆیە گیانیلەدەستدا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکێک لەو کەسانەی لە شەڕە تەقەکەی بەردەم بنکەیەکی پۆلیس لە شاری کۆیە برینداربوو، گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “هێرش سدیق یەکێک لەو کەسانەی لە شەڕە تەقەکەی بەیانی ئەمڕۆی قەزای کۆیە برینداربوو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا”.

ئاشکراشیکرد، “ئەو کەس شۆفێری تاکسی بووە و لەکاتی شەڕە تەقەکەدا بەوێدا رۆیشتووە و فیشەکی بەرکەوتووە و بە سەختی برینداربووە”.

پێشتر شیروان جەلال بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەڕەکە لە بنکەی پۆلیسی ئازادیی کۆیە روویداوە، تۆمەتبارێک لەگەڵ پۆلیسی بنکەکە کێشە کەوتووەتە نێوانیان دواتر بووەتە شەڕەتەقە لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک کوژراوە، ئەفسەرێک و پۆلیسێک و دوو هاوڵاتی برینداربوون.

بابەتی پێشتر

216 ملیۆن دۆلار خرایە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share