‎پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

سەرۆكی یەكێتی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند هادی مەحمود دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت، كەسایەتییەكی خۆشەویستی ناو خەڵكی كوردستان و شاری سلێمانی بوو.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێكی هاوخەمی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی كورد (هادی مەحمود) لە دڵەوە نیگەرانی كردین.

هادی مەحمود جگەلەوەی رووخسارێكی دیاری هونەر و درامای كوردی بوو، هاوكات كەسایەتییەكی خۆشەویستی ناو خەڵكی كوردستان و شاری سلێمانی بوو.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی خێزانەكەی، هاوڕێیان و هونەرمەندانی كوردستان دەكەین و لەخوای گەورە داواكارین ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پێشتر

لە گەڕەکی خەبات کەسێک برایەکی خۆی کوشت

بابەتی دواتر

چاڤی بەهرەدارێکی دووڕەگ بە مێسی دەچوێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share