پارەی سێ ساڵی گەنمی جوتیارانی هەرێم دابەشدەكرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاری دا بە خەرجکردنی پارەی سێ ساڵی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان.

د. نەرمین مەعروف غەفور ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، زانیارییەكەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، بە بڕیاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەنجومەنی وەزیران نووسراوی خەرجكردنی شایستەی دارایی ساڵانی ڕابردووی جوتیارانی هەرێمی كوردستانی ئیمزاكرد.

وتیشی، پارەكە بۆ بەرهەمی گەنمی ساڵانی 2014، 2015 و 2016ـیە و ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاری دابەشكردنی دراوە و دوای هەوڵێكی زۆریان لەگەڵ حكومەتی عێراق و چەندین كۆبوونەوە و پێشكەشكردنی نووسراو، ئەو داواكارییە لەمێژینەیەی جوتیاران جێبەجێكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەژاد عەبدوڵا: بڕیاری هەڵوەشانەوەی گەشت بۆ سەلامەتیی گیانی خوێندکاران و هاوخەمییە

بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى سلێمانى، رایگەیاند، “بڕیاری هەڵوەشانەوەی گەشتەکان بۆ سەلامەتیی گیانی خوێندکاران و دەربڕینی هاوخەمییە”. نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى…
Total
0
Share