لە گەڕەکی خەبات کەسێک برایەکی خۆی کوشت

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک برایەکی خۆی کوشت.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوەکە لە گەڕەکی خەبات بووە و بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە روویداوە، کەسێک تەقەی لە برا گەورەکەی کردووە و کوشتوویەتی.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، کە تۆمەتبارەکە لە شوێنی رووداوەکە هەڵاتووە و لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی.

تەرمی کوژراوەکەش لە پزیشکی دادی سلێمانییە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە دەستیپێکردووە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

سزای نەبەستنی پشتێن و بەکارهێنانی مۆبایل بۆ کامێراکانی چاودێری کارادەکرێت

بابەتی دواتر

‎پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share