هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، هەر شۆفێرێک سەرپێچیی ڕێنماییەکانی کرد ڤیدیۆی تۆماربکەن و بۆمان بنێرن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەمەبەستی بەشداری و هەماهەنگیکردن لەگەڵ هاوڵاتییان و چاودێریکردنێکی کاراتر بۆ دیاردەی دزێو، سەرپێچییەکانی هاتوچۆ، هەرکێشە و گرفتێکی سەرشەقام و ڕێگاوبانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچە گەشتیارییەکان، بۆ ئەم مەبەستانە دەتوانن هاوکارمان بن بە ناردنی سەرنج و وێنە و ڤیدیۆکانتان.
دەشڵێت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە هەر شوفێرێک دەبینن سەرپێچیی ڕێنماییەکانی هاتوچۆی ئەنجامدا، ڤیدیۆی سەرپێچییەکە تۆماربکەن و بۆمان بنێرن.
ئاماژە بەوەشدەکات، ئامانجمان کەمکردنەوەی سەرپێچییەکان و پاراستنی سەلامەتیی گشتییە لەڕێگەی هاوکاریی هاوڵاتییانەوە.
هاتوچۆی سلێمانی، ئەوەش دەڵێت، دەتواننن بەبەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکانی ( ڤایبەر + واتساب ) ڤیدیۆ و زانیارییەکان لەڕێگەی ئەم ژمارەیەوە بنێرن 07716727777 ، ئەو سەرپێچیانەی کە تۆماردەکرێن هیچ وتەو کردارێکی نەشیاوی لەگەڵدا نەبێت ، بەهەموو شێوەیەك ناو و ناونیشانی کەسەکە پارێزراو دەبێت لامان.