گۆڕانکاری لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ـی بنەڕەتیدا دەکرێت

بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكانی ئەمساڵی پۆلی نۆی بنەڕەتی چەند گۆڕانکارییەك دەكرێن و كاربەدەستێكی پەیوەندیدار، زانیارییەكان بۆ “ئێستا” ئاشكرادەكات.

لەبارەی گۆڕانكارییەكانەوە، چیا عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری بەشی ئەزموونەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمساڵ بۆ یەكەم جارە لە تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی نۆی بنەڕەتیدا، چەند گۆڕانكارییەك كراون كە بەشێكیان پەیوەستن بە پرسیارەكانەوە.

چیا عەبدوڵڵا روونیكردەوە، هاوشێوەی پۆلی 12ـی ئامادەیی، ئەمساڵ خوێندكارانی پۆلی نۆی بنەڕەتییش، سەرجەم زانیارییە كەسییەكانیان دەخرێنەسەر پەڕەی سۆماكانیان، كە بریتین لە سریاڵ، كۆد، پەنجەمۆر، وێنە و ناوی خوێندكار.

بەڕێوەبەری بەشی ئەزموونەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی وتیشی، “گۆڕانكارییەكی دیكە بریتییە لە دابەشكردنی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكان بەسەر 26 گرووپدا، كە بە پیتی ئەی دەستپێدەكەن و بە پیتی زێد كۆتاییان پێدێت، سەرباری ئەوەش پەڕەكانی سۆما و پرسیارەكان بە كوالێتیی بەرز چاپدەكرێن”.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر شەڕە تەقەیە و كەسێك برینداربوو

بابەتی دواتر

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی لەبارەی هەڵگرتنی چەكەوە دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share