ڕوبلێڤ لە کۆتایی مۆنتی کارلۆ ڕووبەڕووی ڕۆن دەبێتەوە

ئەندرێ ڕوبلێڤی ڕووسی سەرکەوت بۆ پاڵەوانێتی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی، کە سێیەمین یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی ماستەرزی تێنسی سەرزەوییە.

لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆنتی کارلۆ، ڕۆبلێڤ بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک (5-7، 6-1، 6-3) لە تایلۆر فریتزی ئەمریکی بردەوە.

فریتز پێشەنگی هەبوو بە بردنەوەی سێ یاری لەسەریەک لە ڕوبلێڤ، بەڵام یاریزانە ڕووسییەکە لە ڕووبەڕووبوونەوەی مۆنتی کارلۆ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا، یارییەکەش بەهۆی باران بارینەوە لە کۆتا کۆمەڵەدا بۆ ماوەی نزیکەی دوو کاتژمێر ڕاگیرا.

لە یاریی کۆتاییدا، ڕوبلێڤ بەرامبەر هۆڵگەر ڕونی دانیمارکی یاریدەکات، کە ئەویش لە قۆناغی پێش کۆتاییدا لە یانیک سینەری ئیتاڵی بردەوە.

بڕیارە ڕێکەوتی 16ی نیسان (ئەم مانگە)، یاریی کۆتایی لە نێوان ڕوبلێڤ و هۆڵگەر ڕون-دا ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(وێنە و ڤیدیۆ) فەنارباخچە بە جوانترین شێوە ڕێزی بەرانبەر دوو هاندەری کۆچکردووی نیشاندا

یانەی فەنارباخچەی تورکی لە ڕێگەی نمایشکردنی پۆستەرێکەوە ڕێز بەرانبەر دوو هاندەری کۆچکردووی یانەکەی نیشاندەدات. لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی مالاتیا…
Total
0
Share