بەرشلۆنە دێوەکەی ئیسپانیا دەکڕێت

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە بەجدی بیر لە گواستنەوەی ئاداما تراوری، یاریزانی یانەی وڵڤەرهامپتن دەکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی (ESPN)ی ئەمریکی، یانەی تۆتنهام ماوەیەکە هەوڵەکانی بە ئاراستەی ئاداما تراوری ئیسپانی، ناسراو بە “دێوەزمەکەی ئیسپانیا” دەستپێکردووە، بەڵام یاریزانەکە تەواوی دانوستاندنەکانی ڕاگرتووە و لە چاوەڕوانیی جموجۆڵێکی بەهیزتردایە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، تراوری خەونی گەڕانەوەیە بۆ یانەی بەرشلۆنە، چونکە پێشتر لە ڕیزەکانی لاماسیا یاریکردووە و هەموو شتێک لەبارەی ئەو یانەیەوە شارەزایە.

لەلایەکی دیکەوە ماتیۆ مۆریتۆی ڕۆژنامەنووسی “سکای سپۆرت” ئاشکرایکردووە، کە یاریزانی ناوبراو گفتوگۆکردنی لەگەڵ تۆتنهام ڕاگرتووە و چاوەڕوانی یانەی بەرشلۆنە دەکات، یانەی بەرشلۆنەش بەجددی بیریان لە کڕینی کردووەتەوە، لە هەردوو ئەگەری بەردەوامبوون، یان ڕۆیشتنی عوسمان دێمبیلی هەوڵەکانیان بۆ تراوری دەستپێدەکەن.

ئەستێرە 23 ساڵەکەی ئیسپانیا لەم وەرزەدا 26 یاریی بۆ یانەی وڵڤەرهامپتن کردووە، تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

هالاند سێ باشترین یاریزانی جیهان دیاریدەکات و کریستیانۆ دووردەخاتەوە

بابەتی دواتر

کوینتراو-ت بیر ماوە؟ لە ڕیاڵ مەدریدەوە بۆ ڕاوە ماسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share