ڕیاڵ مەدرید لە لەندەنە و ناوێکی دیکە هاتە نێو ناوان

یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانی بۆ قایلکردنی کای هاڤێرتز چڕکردووەتەوە، لە هەمان کاتدا سۆراخی ناوێکی دیکەیان کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا نوێنەرانی ڕیاڵ مەدرید لە لەندەن بوون و دانوستاندنەکانیان بۆ گواستنەوەی کای هاڤێرتزی ئەڵمانی چڕکردووەتەوە، یاریزانەکە ڕەزامەندی نیشانداوە و لە ئێستادا هەوڵدەدرێت ڕەزامەندی لە یانەی چێڵسی وەربگیرێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە گواستنەوەی هاری کەین ئاڵۆزە و ئەگەری شکستهێنانی هەیە، بۆیە بەڕێوەبەرانی “مێرەنگی” پرسیاریان لە یانەی ڤیاڕیاڵ کردووە سەبارەت بە ساموێل چوکوێزێی نایجیری.

چوکوێزێ تەمەنی 24 ساڵە و لە پێگەی هێرشبەری (9) و باڵەکانی هێرشبردندا یاریدەکات، نرخی گواستنەوەی (20) ملیۆن یورۆیە، لەم وەرزەدا بە (50) یاری (13) گۆڵ و (11) ئەسیستی کردووە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتیی خراپەوە 13 بەنزینخانە داخران

بابەتی دواتر

(48) کاتژمێر بۆ مێسی و کریستیانۆ جوڵەی تێکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فێرمینۆ لە بەرشلۆنەوە نزیکە

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ڕۆبێرتۆ فێرمینۆی یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ ڕەزامەندیی نیشانداوە پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات. گرێبەستی…
Total
0
Share