وێڕای هێوربوونەوەی دۆخەکە ژمارەی کوژراوان لە سودان روو لەبەرزبوونەوە دەکات

لەگەڵ ئەوەی ماوەی دوو رۆژە دۆخی سودان تاڕادەیەک رووی لە هێوربوونەوە کردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەرەتای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە بۆ  گیانیان  لەدەستداوە بۆ 387 کەس بەرزبووەتەوە.

سەندیکای پزیشکانی سودانی بڵاویکردەوە، “لەسەرەتای تێکچوونی بارودۆخی سودان 387 هاوڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە، ئەمە جگە لە کوژراو و بریندار لە ریزی سەربازانی وڵاتەکە، ئەمەش لەکاتێکدایە %68 ی نەخۆشجانەکانی دەکەونە ئەو ناوچانەی دۆخی ئەمنیان تەواونییە لە کار وەستاون و تەنها 25 نەخۆشخانە لەکاردان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ژمارەیەک لەنەخۆشخانەکان بەر بۆردومانەکان کەوتوون ، ژمارەیەکی زۆر لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لە ترسی گیانی خۆیان کارەکانیان بەجێهێشتووە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە شەوی 24ی ئەم مانگە بە نێوەندگیری ئەمریکا سوپای سودان هێزەکانی پشتیوانی خێرا لەسەر هێورکردنەوەی دۆخەکە رێکەوتن، بەڵام لە بەیانی ئەمڕۆوە گرژییەکان جارێکی دیکە دەستیانپێکردەوە..

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆماندۆی ئێران ویستوویەتی كەشتییە بەریتانییەكە بڕفێنێت، بەڵام نەیتوانیوە

ڕۆژنامەی “تایمز”ی بەریتانی ئەمڕۆ پێجشەممە 5ی ئاب راپۆرتێکی لەبارەی کەشتیی “ئەسفەلت پرنسس”ەوە بڵاوکردووەتەوە و زانیاریی نوێی ئاشکراکردووە. دوو…
زیاتر ببینە

‏ئەتۆمیی نێودەوڵەتی: یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران نزیكە لە دەستگەیشتن بە چەكی ئەتۆمی

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەڵێت، ئێران بەردەوامە لە پێشێلكردنی ژمارەیەك لە ‏بەندەكانی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 دەربارەی ئاستی…
Total
0
Share