ڕوانگەی سوری: بۆردومانێكی سەر سنوور تەقینەوەیەكی گەورەی لێدەكەوێتەوە

دەروازەی ئەلبوكەمال-ی سوری

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، بۆردومانێكی ئاسمانی لە “فڕۆكەی نەناسراوەوە” مۆڵگە و عەمباری چەكی سەر بە میلیشیاكانی ئێرانی لە شاری ئەلبوكەمال سەر سنووری سوریا – عێراق كردووەتە ئامانج.

بۆردومانەكە، بەپێی ڕوانگەی سوری، بووەتە هۆی “وێرانكردنی عەمباری چەك و تەقەمەنییەكان، بەهۆیەوە تەقینەوەیەكی گەورە ڕوویداوە، دەنگی گەیشتووەتە باغۆز، كە دەكەوێتە ئەوبەری فورات (ڕۆژهەڵاتی فورات) و لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە دایە”.

بۆردومانەكە زیانی مرۆیشی لێكەوتووەتەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕوانگەی سوری دەستیكەوتووە.

بۆردومانەكە دوێنێ سێشەممە بووە و ئەوكات ڕوانگەی سوری بڵاویكردەوە دووكەڵ لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە نزیك سنوورەكانی سوریا – عێراق بەرزبووەتەوە، هاوكات لەگەڵ فڕینی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی “نەناسراو”.

بابەتی پێشتر

ڕادوکانۆ لەگەڵ ڕاهێنەرەکەی ئەنجلیک کیربەر دەستبەکاردەبێت

بابەتی دواتر

ئاو.. دایکی قەیرانەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share