سەرقاڵبوونی زۆری عەمرەکاران بە ڤیدیۆ و وێنەگرتن سعودیە ناچاردەکات ئاگاداریان بکاتەوە

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە عەمرەکاران ئاگاداردەکاتەوە ڤیدیۆکردن و وێنەگرتن لەناو حەرەم کەمبکەنەوە و داوادەکات سەرقاڵی خواپەرستیبن نەک وێنەگرتن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە بڵاویکردەوە، زۆربوونی ئەو عەمرەکارانەی وێنە و ڤیدیۆ دەگرن لەناو حەرەمدا بەڕێژەیەکی زۆر، وایکردووە بەشێکی دیکە لە عەمرەکاران بێزارببن.

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە زۆربوونی ئەو دیاردەیە لەکاتی ئەنجامدانی عەمرەدا بەهۆکاری زۆربوونی پێکدادانی نێوانه عەمرەکاران دادەنێت.

داواش لە عەمرەکاران دەکات سەرقاڵی خواپەرستی و ئەمجامدانی سروتە دینییەکانیان بن نەک وێنەگرتن و ڤیدیۆکردن.

لەگەڵ ئەوەشدا جەختدەکاتەوە کە نابێت هیچ حاڵەتێکی تایبەتی لەناو عەمرەکاراندا ڤیدیۆ بکرێت یان وێنەبگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد ئەبولغەیت: هه‌رێمى كوردستان کاریگەری له‌سەر سه‌قامگيربوونی ناوچه‌كه‌ هەیە

ئەمینداریی گشتیی کۆمکاریی عەرەبی رایگەیاند، هه‌رێمى كوردستان کاریگەری له‌سەر سه‌قامگيربوونی ناوچه‌كه‌ هەیە و گرنگە پێشبکەوێت. ئەمڕۆ شەممە، ئەحمەد…
Total
0
Share