پێدانی قەرزێكی 25 ملیۆن دیناری راگەیەندرا

بانكی رافیدەین لە عێراق پێدانی قەرزێك بە بڕی 25 ملیۆن دینار بە مووچەخۆران و كارمەندانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی عێراق رادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكەكە تێیدا هاتووە، دەستكراوە بە پێدانی قەرزێكی نوێ بە مووچەخۆران و كارمەندانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی عێراق كە بڕی قەرزەكە لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات تاوەكو 25 ملیۆن دینار.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، قەرزەكە لە رێگای ماستەركارتەوە دەدرێتە ئەو كەسانەی خوازیارن سوودمەندبن.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. گۆشتفرۆشی گۆڵی داخرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی بەرگریی توركیا: تەقە لە فڕۆكەیەكمان كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share