سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كێشەی راگرتنی نەوتی هەرێم لە نێوان عێراق و هەرێمدا نەماوە، بەڵكو بووەتە كێشە لە نێوان عێراق و توركیادا.
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەم نزیكانە لێكتێگەشتن لە نێوان عێراق و توركیا لەسەر هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دروستدەبێت كە دەستپێبكاتەوە و عێراق سەرپەرشتی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم بكات.
ئەو سەرچاوە باڵاكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە قسەی بۆ دەنگی ئەمریكا كردووە و وتیشی ” ئەگەر توركیا رێگا بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم نەدات و عێراقیش كێشەكە چارەسەر نەكات، بیرمان لەوە كردووەتەوە نەوت بە تەنكەربفرۆشین وەك چۆن بەشێك لە نەوتی سوریا بە تەنكەر دەفرۆشرێت، بەڵام ئەم رێگایە تێچووی زۆری دەوێت.”