زانا هۆڵەندییەکە هۆشداری روودانی بومەلەرزەیەکی نوێ دەدات

زانای هۆڵەندی فرانک هۆگربێتس هۆشداری لە روودانی بومەلەرزە لە بەشێک لە دەوڵەتانی جیهان دەدات بە دیاریکراوی لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو.

فرانک هۆگربێتس لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە، “جوڵەی هەسارەیی مەترسیدار لە ئارادایە و لە 28 ی نیسان ئەگەری چالاکبوونی بومەلەرزە هەیە، بەمەش پێشبینیدەکرێت بومەلەرزەیەکی بەهێز رووبدات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێشبینیدەکرێت بومەلەرزەکە لە نێوان رۆژانی 29ی نیسان بۆ 30 نیسان رووبدات”.

ئەو زانا هۆڵەندییە نووسیوویەتی، “لەنێوان 28ی نیسان تا یەکی ئایار لەرووی گەردوونییەوە جیاوازە، تێیدا مانگ تەواو دەردەکەوێت، مانگگیرانی تەواوەتی روودەدات، مانگ دەکەوێتە سەر هەمان هێڵی خۆر و زەوی، بەمەش کاریگەری راکێشانی زەوی لەسەر مانگ زیاتردەبێت و جووڵە تەکتۆنییەکانی زەوی زیاتر دەبن و بومەلەرزەی بەهێز چاوەڕوانکراوە”.

 

 

 

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: پرد و دیوارە راگرەكانی ناوشار بۆیاخ دەكرێنەوە

بابەتی دواتر

شاندی یەكێتی لەگەڵ حەلبووسی و عامری كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share