كەركوك.. مێردمنداڵێك بەهۆی وەرگەڕانی تراكتۆرێكەوە گیانیلەدەستدا

لە كەركوك مێردمنداڵێك بەهۆی وەرگەڕانی تراكتۆرێكەوە گیانیلەدەستدا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری كەركوك گواستییەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گەڕەكی رووناكی شاری كەركوك بەهۆی وەرگەڕانی تراكتۆرێكەوە، مێردمنداڵێكی كورد گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش بەهۆی رووداوەكەوە برینداربوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، رووداوە كە لە گەڕەكی رووناكیی كەركوك بووە و ئەو مێردمنداڵەی گیانیلەدەستداوە ناوی “یوسف كامەران”ە، و دوو كەسی دیكە برینداربوون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستیپێكردووە.

بابەتی پێشتر

لە بەغداد شاندێكی باڵای یەكێتی لەگەڵ نوری مالیكی كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

دارایی عێراق لەسەر دەستكاریكردنی مووچە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share