ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. مامۆستایانی کورد دژی خراپیی بژێوییان گردبوونەوە

مامۆستایانی کورد لە بەشێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی خراپیی بژێویی ژیانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی و لەبەردەم نوێنەرایەتیی وەزارەتی پەروەردە لە شارەکانیان گردبوونەوە.

مامۆستایانی کورد لە شارەکانی کرماشان، مەریوان، ئیلام، سنە و سەقز لەبەردەم نوێنەرایەتیی وەزارەتی پەروەردە لە شارەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجامدا بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی دژی خراپیی بژێوییان و کەمتەرخەمیی لایەنی پەیوەندیدار.

ناڕەزایەتییەکان دوێنێ بەڕێوەچوون و مامۆستایانی بەشێک لە شارەکانی دیکەشیان  گرتووەتەوە دوای ئەوەی داوای ناڕەزایی سەرتاسەرییان لە مامۆستایان کرد.

لە ساڵانی ڕابردوودا مامۆستایانی کورد لە شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە لە خراپیی گوزەرانیان، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێک نەدراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو لە هەرێم جێبەجێبكرێت مووچەی سەرجەم خانەنشینان زیاددەكات

ئەندامێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق حكومەتی هەرێم پابەندكراوە بە جێبەجێكردنی یاسای…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: کارمەندێکمان لەکاتی کارکردندا گیانیلەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو

کارمەندێكی وەزارەتی کارەبا لەکاتی کارکردندا گیانیلەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو. ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەکاتی…
Total
0
Share