بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاندووە کە بەشێوەی گرێبەستی مانگانەیە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات ئاشکرایکردووە، پێویستیان بە ژمارەیەک ژمێركار (عداد) هەیە بۆ کارکردن بەشێوەی گرێبهستی مانگانه بۆ كاروباری فرۆشتنی وزه و كۆكردنهوهی پارهی كارهبا، بۆ فەرمانگەى کارەباى چوارتا.
بەپێی راگەیەندراوەکە، هەرکەسێک ئارەزووى کارکردنی ههیه دەبێت لە ماوەی پێنج رۆژدا تا بهرواری (2/5/2023) فۆرمی داواکاری پێشکەش بکات.